English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو چەكداری داواکراوی داعش لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا کوژراون
2019-07-02 [03:28 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند لە عەمەلیاتێکدا دوو چەکداری داواکراوی داعش کوژراون.

وەزارەتی بەرگریی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزێکی ھەواڵگری سەربازیی، دوو چەكداری داعشیان لە گوندی ئوم ھەرام سەربە قەزای بەعاج کوشتووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دوو چەكدارەكە خۆیان لە گوندەکە حەشاردابوو و دوای ئەوەی ئاشکراکران، ھەوڵی ھەڵاتنیان دابوو، بەڵام ھەوڵەکەیان لە لایەن ھێزێکی ھەواڵگری سەربازییەوە شکست پێھێندرا و کوژراون.





ئەم هەواڵە 1606جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad