English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوکارییەکانی UN بۆ هەرێم بەردەوامی دەبێـت
2019-07-02 [05:42 AM]

Z.N.A


هاوکارییەکانی UN بۆ هەرێم بەردەوامی دەبێـت.

هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی لەباروو گونجاوە بۆ پێشکەوتنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ، ئەم جیاوازیەش بەراورد بەناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەدیدەکرێـت.


زەیتۆ سیان، بەرپرسی مافەکانی مرۆڤ لە "یۆنامی ئۆفیسی هەرێمی کوردستان". بەماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی لەبارو گونجاوە بۆ زیاتر بەرپێشچوونی پێشکەوتنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ، ئەم جیاوازیەش بەراورد بەناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەدیدەکرێـت.
لەهەرێمی کوردستان وەکو UN هەماهەنگی و هاوکاری باش هەیە لەنێوان تیمی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان.

زەیتۆ سیان گووتیشی؛ یۆنامی بەردەوام لەهەماهەنگی و هاوکاری دایە، لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەربارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لەقۆناغی ئێستاو داهاتوو، جێگای دەست خۆشیە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم هاوکارو کارئاسانی تەواوو بۆ تیمەکانیان دەکەن.

ناوبراو دەشڵێت: لەسەر پڕەنسیپی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارەو پەنابەرانەی روویان لەهەرێم کردووە بەردەوام دەبین، لێکۆڵینەوە لەسەر ڕەوشی گوزەرانیان دەکەین، بەپێی هەڵسەنگاندی ڕاپۆرتەکان کۆمەک و هاوکارییەکان دەگەێندرێت 
بە ئاوارەی کەمپەکانی هەرێم بەو پێەی ژمارەیەکی زۆر ئاوارەو پەنابەر لەهەرێم هەن.

سیان روونیشی کردەوە: لەگەڵ هاتنی چەکدارانی داعش لەساڵی 2014، داگیرکردنی ناوچەکان ڕەوشی مافی مرۆڤ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو خراپی و لاوازی چوو بەهۆی ئەوەی داعش ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵ دەکرد بەهای مرۆڤایەتی و مافی مرۆڤی دەشێواند و ئەی سڕیەوە، بەڵام ئێستا رەوشی مافەکانی مرۆڤ لەقۆناغێکی تردایە، بەهەماهەنگی دەزگا پەیوەندیدارەکان بەرەو باشی هەنگاو دەنێـت.

هۆزان سەمەد.





ئەم هەواڵە 3703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad