English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاریگەری گۆشت لەسەر كۆلیسترۆڵ چییە
2019-07-02 [10:07 AM]

هەولێر _ ZNA



بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوتووە، زۆر خواردنی گۆشتی سوورو سپی دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

بەپێی توێژینەوەكە، بەكارهێنانی گۆشتی سوورو گۆشتی كێڵگەكان هەردووكیان بەهەمان ئاست كاریگەریان دەبێت لەسەر كۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

(رۆناڵد كراوس) سەرۆكی تیمی توێژینەوە زانستییەكە وتی، توێژینەوەكە ئەوەی دەرخستووە، بۆ كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵ، واپێویستە خواردنی گۆشت بەگشتی كەمبكرێتەوەو بۆ قەرەبووكردنەوەی كەمی پرۆتین، واباشترە پرۆتینی سەوزە زیاد بكرێت بۆ سیستەمی خۆراك.

كراوس، لەدرێژەی قسەكانیدا دەڵێت، پێشبینی ئەوەمان دەكرد كە گۆشتی سوور كاریگەری زیاتری هەبێت لە گۆشتی سپی بۆ سەر ئاستەكانی كۆلیسترۆڵ لە خوێن، بەڵام ئەمە راست نییە. ئەگەر ئاستی چەوری لە هەردووكیان وەك یەك بێت، ئەوە كاریگەری گۆشتی سوورو گۆشتی سپی هاوسەنگەو هەمان شتە.

بەپێی وتەكانی دكتۆر كراوس، جێگرەوەی تەندروستی باش بۆ خۆراكەكان كە رێژەی كۆلیسترۆڵ بەرز دەكاتەوە ئەویش، سەوزەو پاقلەمەنییەكان و بەرهەمە شیرەمەنییەكانە، زانایان ئاماژەیان بەوەشكردووە، توێژینەوەكەیان گۆشتی ماسی ناگرێتەوە.





ئەم هەواڵە 5602جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad