English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی هەنجیر کاریگەری هەیە لەسەر کێشی جەستەی مرۆڤ
2019-07-03 [09:08 AM]

هەولێر _ ZNA


 

هەنجیر میوەیەکی هاوینەیە و سوودێکی زۆر بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکی و کانزا و ڤیتامینەکان و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات و بەرگری لەشە چالاک دەکات.
 

هەنجیر بڕێکی زۆر ڤیتامین A، B، و دژە ئۆکسید و ترشی چەوری ئۆمیگا٣ تێدایە لەبەر ئەو هۆکارە پزیشکان جەخت دەکەنەوە کە بۆ چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشییەکان سودی لێوەرگیراوە.
 

ماڵپەڕی “ویب طب” ئاماژەی بەسودەکانی هەنجیر کردووە بەر لەنانی بەیانی.
 

سوودەکانی هەنجیر:
 

١- هەستی تێری زیاد دەکات بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵەکان بۆیە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش.
 

٢- خواردنی بە بەردەوامی ڕۆڵی هەیە لە سوتاندنی چەوری لە جەستەدا.
 

٣- بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسید مەترسی تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
 

٤- سوودی هەیە بۆ ئەو ژنانەی کە چونەتە تەمەنی نائومێدییەوە.
 

٥- یارمەتیدەرە لە چارەسەری کەمخوێنی بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئاسن.
 

٦- کاری مێشك چالاك دەکات و ڕۆڵی هەیە بۆ چارەسەری قەبزی.





ئەم هەواڵە 1495جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad