English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران بەچەكی نهێنی هەڕەشە لە ئەمەریكا دەكات
2019-07-03 [07:05 AM]

​ZNA – هەولێر


فه‌رمانده‌یەكی به‌رگریی ئاسمانی ئێران هۆشداریی ده‌داته‌ ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێت: "ئێران چه‌كی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ و به‌رگریی له‌ خۆی پێده‌كات".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/7/2019، ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی له‌سه‌ر زاری ئه‌میر سه‌باحی، فه‌رمانده‌ی به‌رگریی ئاسمانی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا هیچ كاتێك ئه‌وه‌ی بیرنه‌چێت، هه‌میشه‌ هۆشداریی ده‌ده‌ینێ كه‌ نمایشی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران به‌سه‌رچووه‌، چونكه‌ چه‌كی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه‌ و به‌رگریی له‌ خۆمان پێده‌كه‌ین".

فه‌رمانده‌كەی هێزی ئاسمانی ئێران ئاماژەی بەوەش كرد: "راوه‌ستانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌رمان له‌ دووریی 200 میل له‌ناو ده‌ریاكاندا، به‌هۆی توانا و لێهاتوویی سه‌ربازیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه‌یه‌، چونكه‌ دوژمن ده‌زانێت ئاماده‌سازیی ئێران له‌ بواری سه‌ربازییدا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ نابێت و ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌ڵه‌ بكه‌ن ده‌بێته‌ دوا هه‌ڵه‌ بۆیان".

سه‌باحی ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ریكا جێگای متمانه‌ نییه‌ چونكه‌ له‌ رووی سیاسییه‌وه‌ فشارێكی زۆر ده‌كات و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ كه‌نداو گڵ  ده‌داتەوە و ده‌یه‌وێت مه‌رامه‌ خراپه‌كانی به‌سه‌ر گه‌لانی ئیراندا بكاته‌ واقیع و بیسه‌پێنێ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ته‌پڵی شه‌ڕ ده‌كووتن و سزاكانی سه‌ر ئێران فراوان ده‌كه‌ن، دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ناكرێت باوه‌ڕ به‌ ئه‌مه‌ریكا بكرێت و له‌گه‌ڵی بچینه‌ دانووستانه‌وه‌".

 





ئەم هەواڵە 2089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad