English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەركوك... هێزێكی سوپای عێراقی هەڵدەكوتێتە سەر ماڵان
ئەرشیف
2019-07-03 [07:35 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرەبەیانی ئەمرۆ ھێزێکی سوپای عێراق بە مەبەستی پشکنین، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکانی گەڕەکی فەیلەق لەكەركوك، ئەوهێزە سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣- ٧- ٢٠١٩، ھێزێکی سوپای عێراق بە مەبەستی پشکنین، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکانی گەڕەکی فەیلەق، ئەو ھێزەی ھەڵیان کوتاوەتە سەر ئەو ماڵانە، بە ھێزی لیوای ٦١ی تایبەت بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناسراوە.

ھێزەکە بە ھەمەر و چەکی سووک بە کۆڵانەکاندا بڵاوبوونەتەوە، ھەموو ماڵەکانی گەڕەکەکەیان پشکنیوە، تەنانەت لەنێو ماڵەکانیشدا سەرجەم ژوورەکانیان پشکنیوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی سێشەممە، ھەمان ھێز هەڵیکوتاوەتە سەر گەڕەکی عەرەفە و دوای گەڕان بە نێو ماڵەکاندا، مۆڵەتی چەند رۆژیان بۆ خەڵکی گەڕەکەکە دیاری کردووە کە دەبێت ماڵەکان چۆڵ بکەن.

لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە كوردانی شاری كەركوك هەراسان بوون بەدەست خراپی مامەڵەكردنی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی.





ئەم هەواڵە 5533جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad