English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆری كۆده‌بێته‌وه‌
2019-07-03 [08:31 AM]

ZNA-هەولێر



 
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆریای باشوور به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز هان بیۆنگ دوو، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی كۆریای باشوور بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌، شاندی میوان پیرۆزباییی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران ‌و خه‌ڵكی كۆریایان به‌‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دۆستایه‌تیی خه‌ڵك و حكوومه‌تی كۆریای باشووریان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و هیوای زیاتر پێشخستنیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری وه‌به‌رهێناندا بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌رز نرخاند.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/7/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، شاندی میوان بانگهێشی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له‌ ده‌رفه‌تێكی گونجاودا سه‌ردانی كۆریای باشوور بكات.
لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جیا له‌ پێشكه‌شكردنی پوخته‌یه‌ك ده‌رباری دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پیرۆزباییی سه‌ركۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵكی كۆریای باشوور و داوه‌تكردنی به‌رێزیان بۆ سه‌ردانی كۆریا كرد و دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشووری له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی بوونی هێزه‌كانی زه‌یتوون و ڕێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كانی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێم درووست بوون و هاوكاری و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد.





ئەم هەواڵە 1789جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad