English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت میوه‌ ناخوات ئه‌م ڕێگایانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ تاقی بكه‌وه‌
2019-07-03 [12:27 PM]

هەولێر _ ZNA



خواردنی بڕی پێویست له‌ میوه‌ به‌ تایبه‌ت جۆره‌ باشه‌کانی ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی مناڵ و به‌هێز کردنی به‌رگری و پاراستنی له‌ نه‌خۆشی، دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك له‌م بابه‌ته‌وه‌ به‌سوود ترین جۆره‌كانی میوه‌ و ڕێگا جیاوازه‌كان بۆ ڕازی كردنی منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی‌ میوه‌ بخۆن باس ده‌كات و دایكان و باوكان ده‌توانن سوود له‌م ڕێنماییانه‌ وه‌ربگرن.
 

- بۆ مناڵان کام جۆری میوه‌ باشه‌ :

1- میوه‌ی هه‌مه‌ جۆر و ڕه‌نگ جیاواز پێویسته‌ بدرێت به‌ منداڵ نه‌وه‌ک یه‌ک یان دوو جۆر مێوه‌ی بدرێتێ و ئه‌وانی دیكه‌ پشت گوێ بخرێت .

2-میوه‌ی خۆماڵی له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ باشتره‌ و به‌ها خۆراکایه‌کانی زیاتره‌ و تامی خۆشتره‌ بێجگه‌ له‌ هه‌رزانی نرخه‌که‌ی .

3-پێدانی میوه‌ به‌ ساغی یان له‌تکراوی یان بدرێت له‌ ڕنه‌ سوودی گه‌لێک زۆرتره‌ له‌وه‌ی به‌ شێوی شه‌ربه‌تی فرێش بدرێت به‌ منداڵ.
 

منداڵ پێویسته‌ ڕۆژی چه‌ند جار میوه‌ بخوات :

1- ڕۆژانه‌ سێ جار له‌ نێوان ژه‌مه‌کان ، یه‌ک بۆ دوو كاتژمێر پێش یان دوای ژه‌مه‌کان.

2-  ڕاسته‌وخۆ دوای ژه‌مه‌ سه‌ره‌که‌یه‌کان یان که‌مێک پێش ژه‌مه‌کان میوه‌ مه‌ده‌ به‌ منداڵ .

3- هیچ مقه‌وی و مه‌ڵتی ڤیتامینێک یان ته‌واوکه‌ری خۆراکی نابێته‌ به‌دیلی میوه‌کان و نابێت له‌ بری میوه‌ بدرێت به‌ منداڵ به‌ به‌رده‌وامی.
 

گرنگترتین ڕێنمیاییه‌ ته‌ندروستیه‌کان :

1-دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ عینادی کردن له‌گه‌ڵ منداڵ تا به‌زۆر خواردن  و میوه‌ بخوات.

2-پێویسته‌ دایک و باوک خۆیان میوه‌ بخۆن له‌گه‌ڵ منداڵ یان له‌ به‌رچاوی، نه‌وه‌ک خۆیان نه‌یخۆن و به‌ منداڵه‌که‌ بڵێن بیخۆ .

3- به‌ مناڵه‌که‌ت بڵێ ئه‌م میوه‌یه‌ ده‌خوێت یان ئه‌و جۆره‌ی تر، نه‌وه‌ک لێی بپرسرێت میوه‌ ده‌خوێت یان نا .

4- پێشکه‌ش کردنی میوه‌ به‌ شێوازی سه‌رنج ڕاکێش و ڕازانده‌وه‌ی.

5-منداڵ پێویسته‌ له‌ کاتی ساوایی و پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ یه‌ک ساڵ فێری میوه‌ خواردن بکرێت .





ئەم هەواڵە 1483جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad