English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی لەگەڵ فڕاكسیۆنەکانی پێکهاتەکانی مەسیحی و تورکمان لە پارلەمانی كوردستان كۆبۆوە
2019-07-03 [09:30 AM]

ZNA- ھەولێر



ڕۆژی چوارشەممە ٣ـی ٧ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ فڕاكسیۆنەکانی پێکهاتەکانی مەسیحی و تورکمان لە پارلەمانی كوردستان كۆبۆوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی مەسیحی و تورکمان لە پارلەمانی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بە سەرۆک بارزانی کرد کە هەمیشە بەرگریی لە مافی پێکهاتەکان کردووە و ئاماژەیان بە پێداگریی سەرۆک بارزانی کرد لەسەر نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەکان لە کاتی کۆبوونەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی بەر لەڕووخانی ڕژێمی بەعس و دواتریش ڕۆڵی دیاری سەرۆک بارزانی لە چەسپاندنی مافی پێکهاتەکان لە دەستووری هەمیشەیی عێراق و پێکهاتەی ئێستای سەرۆکایەتیی پارلەمانی کوردستان و مسوگەرکردنی نوێنەرایەتییان لە کابینەی داهاتووی حکوومـەتی هەرێمیان بەرز نرخاند.
هەروەها سوپاسی سەرۆکایەتیی پارلەمان و فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد کە لە دانانی لیژنە هەمیشەییەکانی پارلەمانی کوردستاندا پشتیوانی پێکهاتەکان بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی نوێنەرانی پێکهاتەکانی مەسیحی و تورکمان لە پارلەمانی کوردستان، وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان وڵاتی هەموومانە و پێویستە هەمووانیش لە بەڕێوەبردنیدا هاوبەش بین و هەمووشمان خۆمان بە بەرپرسیار بزانین. سەرۆک بارزانی جارێکی دیکەش جەختی کردەوە کە نابێ بە هیچ پێکهاتەیەک بگووترێت "کەمینە" و هیچ نەتەوەیەک بە ژمارە ناپێورێت و هەریەکەیان تایبەتمەندیی خۆی هەیە و دەبێ ڕێز لەو تایبەتمەندییانە بگیرێت.
سەرۆک بارزانی ڕۆڵی نوێنەرانی مەسیحی و تورکمانی لە پارلەمانی کوردستان بەرز نرخاند و داوای کرد بەشێوەیەک بەرگریی لە مافی پێکهاتەکان بکەن کە بەرانبەر دەنگدەرانی خۆیان سەربەرز بن.
سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە لە دەستووری کوردستاندا مافەکانی سەرجەم پێکهاتەکان بەتەواوی دەچەسپێت و ڕێگە بەهیچ جیاکارییەکی نەتەوەیی و ئایینی نادرێت و هەمووان لە کوردستاندا یەکسان و هاوبەش دەبن.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان بەرچاوڕوونیی پێویستی خستەڕوو.





ئەم هەواڵە 3793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad