English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند  هۆکاری سەرەکی وادەکات سووڕی مانگانەت دوا بکەوێت
2019-07-03 [01:19 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ناڕێکی سوڕی مانگانەی ئافرەتان کێشەیەکی زۆر باوە و چەند هۆکارێکی سەرەکی هەیە وەک سکپڕی و بەکارهێنانی دەرمانی دژەسکپڕی و چونە ناو تەمەنی نائومێدی، جگە لەم چەند هۆکارە هەندێک هۆکاری دیکەش هەن کە لە خوارەوە ئاماژەمان بۆ کردووە:
 

-قەلەقی و دڵەڕاوکێ
-قەلەقی و دڵەڕاوکێ دەبێتە هۆی ئەوەی مێشک ئەو هۆرمۆنانە کەم دەربدات کە پێویستن بۆ سوڕی مانگانە.
 

-کەمی چەوری لە لەشدا
-کاتێک چەوری لە لەشدا کەم بکات دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجینیش کەم دەکات ئەمەش دەبێتەهۆى ناڕێکی سوڕی مانگانە.

 

-بوونی کیس لە هێلکەداندا
-بوونی کیس لە هێلکەدان دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگی توخمە هۆرمۆنەکان لە خانماندا.
 

-توشبوون بە نەخۆشی غودە
-هەردوو جۆرەکەی غودە ناڕێکی دروست دەکەن لە سوڕی مانگانەی خانمان.
 

-پارێزکردنی زۆر
-خواردن بە بڕی گونجاو پێویستە بۆ لەشێکی تەندروست بۆیە پارێزکردنی زۆر تەندرووستیت تێکدەدات و لە ئافرەتاندا دەبێتەهۆی ناڕێکی سوڕی مانگانە.
 





ئەم هەواڵە 1723جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad