English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خوێندکار و مامۆستا بۆ خوێندنى باڵا ره‌وانه‌ی فەرەنسا ده‌كرێن
2019-07-03 [10:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا ده‌ڵێت، بەمەبەستى ئەنجامدانى پڕۆژەى ئەکادیمى هاوبەشى بەرنامەکانى (ماستەر – دکتۆرا – پۆست دکتۆرا – ڕاهێنانى ستافى ئەکادیمى و کارگێڕى و ئەندازیارى)، لەمانگى ئەیلولى ئەمساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێککەوتنامەیەکى هاوبەش لەگەڵ باڵیۆزخانەى وڵاتى فەرەنسا – بەغدا بە نوێنەرایەتى حکومەتى ئەو وڵاتە واژوو ده‌كات.

جوان جەلال شەریف بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وا بڕیارە لە مانگى ئەیلولى ئەمساڵ وەزارەتەکەمان بە هاوبەشى لەگەڵ باڵیۆزخانەى وڵاتى فەرەنسا بە نوێنەرایەتى حکومەتى ئەو وڵاتە پڕۆژەى ئەکادیمى (ماستەر – دکتۆرا – پۆست دکتۆرا – ڕاهێنانى ستافى ئەکادیمى و کارگێڕى و ئەندازیارى)، ڕێککەوتنامەیەکى هاوبەش ئیمزا بکات, بەڕێوەبەرى گشتى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان وتیشى بەشێوەیەکى گشتى مەرجەکان بریتین لەمانەى خوارەوە:

 بۆ خوێندنى دکتۆرا پێویستە پێشکەشکار تەمەنى لە (٤٠) ساڵ زیاتر نەبێت، بۆ ماستەر پێویستە تەمەنى پێشکەشکار لە (٣٠) ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها خوێندن بە هەردوو زمانى فەرەنسى و ئینگلیزى دەبێت و ئاستى زمانەکەش بەپێى سروشتى زانکۆ و پرۆگرامى خوێندنەکە دیاریدەکرێت، بۆ خولەکانى ڕاهێنانیش تەمەن وەک مەرج هەژمار ناکرێت.

لەبارەى کاتى ئیمزاکردنى ڕێککەوتننامەکەى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ وڵاتى فەرەنسا، (د. جوان جەلال شەریف) وتى: ئەم ڕێککەوتنە بۆ ماوەى ٣ ساڵ بەردەوام دەبێت و, وابڕیارە لەمانگى ئەیلولى ئەمساڵ ئیمزابکرێت, کە لە قۆناخى یەکەمدا بە مەبەستى ڕاهێنان توێژەرەکان ڕەوانە ئەو وڵاتە دەکرێن، لە قۆناخى دوەمیشدا یەکەم گروپى خوازیارانى دکتۆرا ڕەوانە دەکرێن و دواتریش قۆناخەکانى دیکەى ماستەر و پۆست دکتۆرا ڕەوانە دەکرێن.

سەبارەت بەخەرجى ئەم بەرنامانە، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان ئەوەى ڕونکردەوە، کە تەواوى خەرجیەکانى ئەم بەرنامانە لە ئەستۆى حکومەتى  فەرەنسا دەبێت، جگە لە بژێوى ژیان کە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەئەستۆى دەگرێت، هەروەها چاوپێکەوتنى خوازیاران لەڕێگەى لێژنەیەکى تایبەت ئەنجامدەدرێت، کە پێکهاتوون لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و  نوێنەرى باڵیۆزخانەى فەرەنسا.





ئەم هەواڵە 1882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad