English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... جێژوانی یاران داخرا‎
2019-07-03 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌هۆی هه‌بوونی منداڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ و پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كافتریای جێژوانی یاران داده‌خات.

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆی نێردراوه‌، باسی له‌وه‌ كرد، به‌هۆی هه‌بوونی منداڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ له‌ شوێنه‌كه‌یدا و پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای جێژوانی یارانی داخست.

پێشتر‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رجه‌م گازینۆ، كافتریا، كۆفی شۆپی كێشانی نێرگه‌له‌، فرۆشیاران و یانه‌كانی خواردنه‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ رێگری له‌ منداڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵ بكه‌ن له‌ هاتوچۆكردن بۆ شوێنه‌كه‌یان و نێرگه‌له‌ و خواردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بێته‌وه‌.

جگه‌ له‌ هه‌بوونی منداڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵ كافتریای جێژوانی یاران، پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و مۆڵه‌تی كاركردنی له‌ گه‌شتوگوزار وه‌رنه‌گرتووه‌ هه‌روه‌ها كامێرای چاودێری له‌ شوێنه‌كه‌یدا دانه‌ناوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ بۆ كاركردن.

به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانته‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی رۆژانه‌ سه‌ردانی ئۆتێل و مۆتێل و رستۆرانت و كافتریا و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كات و له‌ سه‌رپێچییه‌كانیان ئاگاداریان ده‌كاته‌وه،‌ له هه‌بوونی سه‌رپێچیدا سزای ماددی ده‌درێن و به‌  دوباره‌ بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی شوێنه‌كه‌ روبه‌روی داخستن ده‌كاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad