English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتۆن له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ توركیا له‌ پرۆگرامی فرۆكه‌ی ئێف 35 ده‌ربكات
2019-07-03 [01:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستكه‌وتنی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی ئێس 400 ی له‌لایه‌ن توركیاوه‌، بەرپرسانی ئەمەریکی بە ڕۆیتەرزیان راگه‌یاند، بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ هێشتا پلان دادەنێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا و دەرکردنی ئەو وڵاتە لە پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 دا.

بەرپرسانی حکومەتی ئەمەریکا رایانگه‌یاند، ئەگەر توركیا سیستمی ئێس 400ی ڕوسیی وەربگرێت ئه‌وا بەڕێوبەرایەتییەکە بەنیازە سزا بسەپێنێت بەسەر تورکیادا و لە پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 بیکاتە دەرەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی " ئەمەریکا هەمیشە بەڕوونی جەختی لەوە کردۆتەوە ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە کڕینی سیستمی ئێس 400 ئەوا ڕووبەڕووی سزای ڕاستەقینە و زۆر خراپ دەبێتەوە، لەوانەش ڕاگرتنی فرۆشی و بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی ئێف 35 دا و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ئەمەریکا سزای بەسەردا دەسەپێنرێت.

لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش کۆلۆنێڵ مایک ئاندروزی وتەبێژی هێزی ئاسمانی وتی " هیچ شتێک نەگۆڕاوە."

وتیشی " کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی ئێس 400 لەلایەن تورکیاوە لەگەڵ پڕۆگرامی ئێف 35 دا یەک ناگرێتەوە، ڕێگە بە تورکیا نادەین هەردوو سیستمەکەی هەبێت."

 

voa





ئەم هەواڵە 5338جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad