English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوجه‌یفی: ئاسایشی موسڵ فشه‌ڵه‌ و داعش به‌ ژماره‌ی زۆره‌وه‌ بوونیان هه‌یه‌
2019-07-03 [02:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پارێزگاvی پێشووی نه‌ینه‌وا ئه‌سیل نوجه‌یفی رایگه‌یاند، ره‌وشی ئاسایشی موسڵ فشه‌ڵه‌، وتیشی، رێكخراوی داعش به‌ ژماره‌ی زۆره‌وه‌ بوونیان هه‌یه‌.

نوجه‌یفی وتیشی، حكومه‌ت كۆنترۆلی موسڵی له‌ ده‌ست نییه‌، ناتوانین باس له‌وه‌ بكه‌ین ره‌وشه‌كه‌ ئارام و سه‌قامگیره‌، بۆیه‌ شاره‌كه‌ له‌ هه‌ر ساتێك هه‌ڕه‌شه‌ی ئاڵۆزبوونی ره‌وشه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، رێكخراوی داعش له‌ ده‌شتاییه‌كانی شاره‌كهبه‌ تایبه‌ت له‌ بیابانه‌كانی نزیك سنوری سوریا‌ هاتوچۆ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزی لێیه‌، به‌ڵام هێزێكی كه‌مه‌ و پڕچه‌ك نییه‌ له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان بگونجێت.

پێشتر راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری ئه‌وه‌ ده‌دات ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ رێكخراوی داعش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر بگه‌ڕێته‌وه‌ عێراق و سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاكێكی زۆری له‌ ده‌ستداوه‌.

راپۆرته‌كه‌ "په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی جه‌نگ" ئاماده‌ی كردوه‌، تێیدا هاتووه‌، رێكخراوی داعش تاكو ئێستا 30 هه‌زار چه‌كداری له‌ عێراق و سوریا له‌ژێر ده‌ست دایه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ك به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات كۆنترۆلی فه‌لوجه‌ و موسڵ و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ سێ ساڵی داهاتوودا بكات.

 

rt





ئەم هەواڵە 5899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad