English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ملیۆن دینار بە هەر کوردێکی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دەدرێت
2019-07-03 [03:31 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەری ئازادکردنی ڕفێندراوە ئێزدییەکان رایگەیاند: لەپڕۆژەیەکی ھاوبەشی حکوومەتی بەغدا و ھەرێم، حکومەتی بەغدا بڕی دوو ملیۆن دینار بە ھەر کوردێکی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە حوسێن کۆرۆ قاعیدی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ساڵێک لەمەوبەر و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ، بە ھەماھەنگی لەگەڵ نووسینگەی ڕزگارکردنی ئێزدییە بێسەروشوێنکراوەکان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، پرۆژەیەک بۆ ھاوکاری و قەرەبووی ھاووڵاتییانی کوردی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش ھاتە ئاراوە.

بەڕێوەبەری نوسینگەی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دھۆک بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگاربووانی ئێزیدی لە ژێر دەستی تیرۆرستانی داعش لە پارێزگای دھۆک روونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەشکردنی ئەو ھاوکارییە ماددیانە کە لە لایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران عێراقەوە لەسەر ژنان و کچانی رزگاربووی ژێردەستی تیرۆرستانی داعش دابەشدەکرێن دا و رایگەیاند: کە ٨٩٩ کەسی رزگاربووی ژێردەستی داعش لە ھاوکاریەکان سودمەند دەبن و ھەر یەکێکیش دوو ملیۆن دیناری عێراقی وەردەگرێت.

ئیسماعیل محەممەد ئەحمەد، نوێنەری پارێزگاری دھۆک بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە دھۆک رایگەیاند ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی ھاوکارییەکان بەسەر خوشکان و کچانی رزگاربووی دەستی داعش دابەش دەکەین کە بە ھەماھەنگی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دابینکراوە.

شایەنی باسە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە نووسینگەیەکی کردووەتەوە بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەدوای ٢٠١٤ کەوتنە ژێر دەستی داعش و تاوەکو ئێستاش توانیویانە ژمارەیەکی زۆریان رزگاربکەن.





ئەم هەواڵە 4231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad