English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووحانی: پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئارەزووی دڵی خۆمان زیاد دەکەین
2019-07-03 [03:35 AM]

ZNA-هه‌ولێر


حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، لەدوای ٧ـی تەممووز ئیدی ئێران "ھەرچەندێک" حەزبکات رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاددەکات. دەشڵێت گوێ بە نیگەرانی وڵاتانی دیکە نادەن کە بەشێکن لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم ھۆشداری بە ئێران دابوو کە "یاری بە ئاگر دەکات."

حەسەن رووحانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لەسەرەتای ھەفتەی داھاتوودا ئەو رێژە تێدەپەڕێنن کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە رێکەتننامەی ئەتۆمیدا دیاریکرابوو.

رووحانی گوتی "ئێمە ئەو پابەندییە دەشکێنین. ئێمە بە دڵی خۆمان ھەرچەنێکمان ویست، ھەرچەندێکمان پێویست بوو یان بە پێویستمان زانی، ئەوا لە رێژەی ٣.٧%ـی زیاتری دەکەین".

سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی بۆ وڵاتان نارد و رایگەیاند، ئەگەر دەیانەوێت نیگەرانی خۆیان دەرببڕن، ھەر ئێستا بەیاننامە بڵاوبکەنەوە.

فەرەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا، چین و ئەمریکا بەشێک بوون لە رێککەتننامەکەی ساڵی ٢٠١٥ کە ئیدارەی ئۆباما رۆڵی سەرەکی تێدا ھەبوو، بەڵام دۆناڵد ترەمپ لە پاش گەیشتنی بە کۆشکی سپی، لە رێککەتننامەکە کشایەوە.

ئەم ھەفتەیە بەریتانیا لەسەر زاری جێرمی ھەنت، وەزیری دەرەوە، ھۆشداریدا کە دەکرێت ئەوانیش لە رێککەتننامەکە دەربچن ئەگەر ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم زیادبکات.





ئەم هەواڵە 1657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad