English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانێكی بارسێلۆنا سبه‌ی ده‌بێته‌ یاریزانی یانه‌یه‌كی دیكه‌
2019-07-03 [03:43 AM]

ZNA-هه‌ولێر


یاریزانی یانەی بارسێلۆنا دینیس سوارێزی ئیسپانی بەفەرمی بووە یاریزانی یانەی سێلتاڤیگۆ و سبەی بە جەماوەر و میدیاکان دەناسێندرێت.

سوارێزی تەمەن ٢٥ ساڵان، دوای پشکنینی پزیشکی، گرێبەستی بۆ ماوەی ٤ وەرز لەگەڵ یانەی سێلتاڤیگۆ واژۆکرد و درێسی ژمارە ٦ی پێدرا.

سێلتاڤیگۆ بە گواستنەوەی سوارێز، بڕی ١٢.٩ ملیۆن یۆرۆی داوە، ھەروەھا ٣.١ ملیۆن یۆرۆش وەکو شایستەی دیکەی دارایی بە یاریزانەکە دەدات.

سوارێز پێش یانەی بارسێلۆنا، پێشتر بۆ یانەکانی ڤیاڕیال، سێڤییا لە ئیسپانیا، ھەروەھا ئارسیناڵی ئینگلیزی یاریی کردووە و سبەیش لە یاریگەی بالادیۆس بەفەرمی دەناسێندرێت.

 





ئەم هەواڵە 8500جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad