English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە ٢٦٠بەرپرسی عێراقی سامانەکانیان ئاشکرا نەکراوە
2019-07-03 [04:05 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئاشکرایدەکات، ٢٦٥ بەرپرسی عێراقی تاوەکو ئێستا سامانەکانیان بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشکرانەکردووە.

نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە چوارەمین کۆبوونەوەی خۆیدا راپۆرتی دەستەی دەستپاکی لەبارەی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسانی تاوتوێ کرد.

 بەگوێرەی راپۆرتەکە ٢٦٥ بەرپرسی عێراقی تاوەکو ئێستا سامانەکانیان ئاشكرا نەکردووە. ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی جەختی لەسەر کارکردن لەگەڵ رێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کردووە.





ئەم هەواڵە 8422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad