English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک : لە ھەولداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا
2019-07-04 [08:09 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک ھۆکاری نرخی بەرزبوونەوەی ئەمپێری کارەبا لەو پارێزگاییە روون دەکاتەوە و باس لە چارەسەر کردنی ئەو پرسەش دەکات .
ئیدریس ھەرکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس راگەیاند پارێزگای دھۆک لە بەرامبەر پارێزگاکانی تری ھەرێم ٤ کاتژمێر کارەبای کەمتر پێ دەدرێت بۆیە مۆلیدە ئەھلیەکان ئەم کاتژمێرانە پڕدەکەنەوە ئەمەش نرخی ئەمپێری کارەبای بەرز کردۆتەوە .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا ئیدریس ھەرکی رایگەیاند رۆژانە ١٦٠ مێگاوات کارەبا بۆ کەمپی ئاوارەکانی ئەو سنورە دەروات ئەمەش کاریگەریلەسەر کاتژمێرەکانی کارەبا دروست دەکات وە سنوری سەربازی بەشی زۆری دەکەوێتە پارێزگای دھۆکەوە لە لاێکی ترەوە ئەمەش گاریگەری خۆی ھەیە لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا .
لە درێژەی قسەکانی دا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک رایگەیاند لە رابردوو و ئێستاش ئاگاداری لایەنی پەیوەندیدارمان کردووە ئەوانیش لەسەر ھێلن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای پارێزگای دھۆک .

لە کۆتای قسەکانی دا ئیدریس ھەرکی گوتی لە ئێستادا باشترین و خێراترین چارەسەر ئەوەیە حکومەتی ھەرێم  سوتەمەنی بۆ مۆلیدە ئەھلیەکان دابین بکات تاوەکوو بتوان قەرەبووی کەمی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بکاتەوە و نرخی ئەمپێرەکانیش ھاوتا بکرێت لەگەل پارێزگاکانی تری ھەرێم .

 

 

گۆران مستەفا





ئەم هەواڵە 2122جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad