English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنى وەزیران ده‌ ملیۆن دۆلار بۆ تواناسازى ته‌رخان كرد
2019-07-04 [11:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، رایگه‌یاند، لە دوو نوسراوى جیادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کە ئاراستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى کردبوو بۆ دابینکردنى شایستەى دارایى بۆ خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى، لە بەرامبەردا سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى نیشاندا لەسەر خەرجکردنى 10 ملیۆن دۆلار بۆ تواناسازى.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پێشتر وەزارەتەکەمان بۆ دابینکردنى شایستەى دارایى بۆ خوێندكاران و ده‌رچوانی تواناسازى نوسراوێكی ئاراستەى سەرۆکایەتى ئەنحومەنى وەزیران کرد،  دواتریش له‌ نوسراوێکى دیكه‌ رونکردنەوەى پێویستى ئاراستەى ئەنجومەنى وەزیرانى کرا.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: دواى نوسراوى وەزارەتەکەمان، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى 10 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى نیشاندا، بە تەرخانکردنى ئەم بڕە پارەیە بەشێک لە کێشەى خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى چارەسەردەبێت.

عەباس ئەکرەم وتیشى: وابڕیارە دواى تەواوبونى ڕوشوێنە پێویستەکان وەک قۆناخەکانى پێشوو دەستبکرێت بە دابەشکردنى ئەم بڕە پارەیە بەسەر خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى.





ئەم هەواڵە 4405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad