English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماری شه‌ش مانگی بڵاو كرده‌وه‌ و 85 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
2019-07-04 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر


گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر ئاماری شه‌ش مانگی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشکرایکرد، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2019 تاكو كۆتایی مانگی شه‌ش سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردوه‌، وتیشی، 85 کەس به‌ رووداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی هه‌ولێر، فازڵ حاجی رایگه‌یاند، سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ بۆ نزیكه‌ى دوو هێنده‌ زیادىان كردووه‌ و له‌ شه‌ش مانگى رابردوودا 523 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و 85 كه‌س به‌هۆى ئه‌و رووداوانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 535 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

فازڵ حاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌راورد به‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2018، رووداوه‌كانی هاتووچۆ دوو هێنده‌ زیادیان كردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك جگه‌ له‌ سه‌رپێچیه‌كانی تۆماركراو له‌ كامێرای چاودێری، ئه‌مساڵ 202 هه‌زار و 682 سه‌رپێچی هه‌بووه‌، له‌ كاتێكدا له‌ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى 2018دا 108 هه‌زار و 687 سه‌رپێچی له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر تۆمار كرابوون.





ئەم هەواڵە 1855جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad