English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوستراڵیا پێشنیار ده‌كات چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی داعش بۆ دوو ساڵ رێگەیان پێنەدرێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان
2019-07-04 [01:48 AM]

ZNA- هەولێر


به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئوستراڵیا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ به‌نیازه‌ پێشنیازێك بخاته‌ به‌رده‌م وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ رێگه‌ به‌ چه‌كداره‌ بیانییه‌كان نه‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان.

هه‌روه‌ها پیته‌ر دانتن، وه‌زیری ناوخۆی ئوستراڵیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشنیازه‌ بێت، هه‌ل ده‌درێته‌ سه‌رجه‌م وڵاتان كه‌ به‌ كه‌یسی ئه‌و چه‌كدارانه‌دا بچنه‌وه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا ئینجا بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ یان نه‌گه‌رانه‌وه‌یان بدرێت.

وه‌زیر ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ساڵی ٢٠١٢وه‌ نزیكه‌ی ٢٣٠ هاووڵاتی ئوستراڵی روویان له‌ عێراق و سووریا كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن له‌نێو ریزه‌كانی رێكخراوی داعش.





ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad