English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ شاندێكی فه‌ره‌نسی كۆبووه‌وه‌
2019-07-04 [02:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی فەرەنسا کۆبووەوە كه‌ لە فرانسوا سنود، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی فەرەنسا بۆ کاروباری سووریا، دۆمنیک ماس، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و شانده‌كه‌ی فه‌ره‌نسا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شاندەکە بەردەوامیی پشتیگیریی فەرەنسایان بۆ هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسایان دووپاتکردەوە هه‌روه‌ها سڵاو و رێزی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایان بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاند و دووبارە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێکرد.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی فه‌ره‌نسا و ماكرۆنی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌تایبه‌‌تی له‌ قۆناخه‌ سه‌خته‌كاندا و جه‌ختی له‌ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.

تاوتوێكردنی دۆخی سووریا، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری، فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان لایه‌نی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.





ئەم هەواڵە 1909جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad