English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لە سەدا ٤٨ی قەرزەکانی کوێتی داوەتەوە
2019-07-04 [03:13 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە، كۆی گشتیی ئەو قەرزەی كە عێراق بە كوێتی داوەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٨ ملیار دۆلار.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵو، ئەنتۆنیۆ گۆتیریش، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان نوێترین راپۆرتی داوەتە ئەنجومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە كە عێراق لەچەند مانگی رابردووی ئەمساڵ، دوو بەشی قەرزی داوەتەوە كوێت كە لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار و ٢٤٠ ملیۆن دۆلار پێكھاتوون ، بەو جۆرەش  كۆی قەرزی دراو  دەگاتە ٤٨ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.

گۆتیریش ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی ئەو بڕیارەی كە ھەیە، پێویستە عێراق  سەدا ٥ ی داھاتی ھەناردەكانی لە فرۆشتنی نەوت و بەرھەمە گازییەكان، رادەستی كوێت بكات، بەجۆرێك دەخرێتە ئەو سندوقەی كە لە ژێر ناونیشانی سندوقی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ قەرەبوو دامەزراوە.





ئەم هەواڵە 10297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad