English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکردەێک ئیسلامی بە ھۆکاری ئەوەی حزبەکەی سیخوری ئێرانە جیابوونەوەی خۆی راگەیاند
2019-07-06 [09:08 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرکردەیەکی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) رایگەیاندووە، کە حزبەکەی سیخوڕی بۆ ئێران دەکات.

سوهەیب یوسف، کە سەرکردەیەکی حەماس بوو و لە نوێنەرایەتیی ئەو حزبە لە تورکیا کاری دەکرد، جیابوونەوەی خۆی لە حەماس راگەیاند.

سوهەیب یوسف، کە کوڕی کوڕی حەسەن یوسف، یەکێک لە دامەزرێنەرانی حەماسە، بە کەناڵێکی ئیسرائیلی راگەیاندووە، حەماس چەندین دەزگای ئەمنی و سیخوڕی لە تورکیا لەژێر ناوی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەڕێوە دەبات.

ئەو سەرکردە جیابووەوەی حەماس ئاماژەی بەوەش کردووە، کە حزبەکەی سیخوڕیی بەسەر ئیسرائیل و دەسەڵاتی فەلەستینییەوە بۆ ئێران دەکرد و لەبەرامبەر ئەو کارەشدا، پارەی وەردەگرت.

حەماس بزووتنەوەیەکی تیرۆریست و توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات و لە ساڵی 2007ـیشەوە دەستی بەسەر کەرتی غەززەدا گرتووە.





ئەم هەواڵە 1516جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad