English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... ئه‌مه‌ریكا هێزێكی زۆری برده‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د
2019-07-06 [10:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، هێزێكی زۆر ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگاكه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه‌ زیاده‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار.

وتیشی، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی گه‌یشتن نزیكه‌ی 100 ئۆتۆمبێل ده‌بێت، وتیشی، ئه‌و هێزه‌ زیاده‌ی هاتووه‌، بۆ مه‌به‌ستی راهێنان و ناوچه‌ بیابیانییه‌كانی پارێزگاكه‌ هاتووه‌.

بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د نزیكه‌ی 108 كم له‌ رومادی دووره‌، پێش 2003 ناوی بنكه‌ی قادسیه‌ بوو، له‌ ساڵی 1980 ده‌ست به‌ دروستكردنی كرا و له‌ 1987 له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی یوگسلافی ته‌واو بوو، بڕی 280 ملیۆن دۆلاری تێچوو و پێنج هه‌زار سه‌رباز له‌ خۆ ده‌گرێت و هه‌موو پێداویستی و حه‌شارگه‌ی و په‌ناگه‌ی تێدایه‌، هه‌روه‌ها یارگا و باڵه‌خانه‌ی خزمه‌تگوزاری تێدایه‌.

له‌ شه‌ڕی عێراق ئێران شوێنی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی جۆری مێگ ئێس 25 بوو.

له‌ 1991 له‌ میانی شه‌ڕی كه‌نداو به‌ بۆمبی له‌یزه‌ری له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆمباران كرا.

له‌ ساڵی 2003 مارێنزی ئه‌مه‌ریكا كۆنترۆلی بنكه‌كه‌یان كرد و تا ساڵی 2011 تێدا مانه‌وه‌، به‌ دووه‌م گه‌وره‌ بنكه‌ی ئاسمانی له‌ عێراق داده‌نرێت.

له‌ كۆتایی 2014، 300 سه‌رباز و راهێنه‌ر و راوێژكاری ئه‌مه‌ریكی و فرۆكه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تێدا جێگیر كرا.

 

سۆمه‌ریه‌نیوز





ئەم هەواڵە 10264جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad