English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی راده‌ستكردنی ئێس400، ئەردۆغان و پوتین به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد
2019-07-06 [12:20 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتین به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك كرد، له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا قەیرانی لیبیا و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان تاوتوێ کران.

لە گفتوگۆکەی سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات، جگە لە قەیرانی لیبیا و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان پرسەکانی ناوچەکەش تاوتوێ کران.

سەرکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سەرەخۆشی لەگەڵی رووسیا و کەسوکاری ئەو کارمەندە رووسیانە کرد کرد کە لە رووداوی ژێردەریاییەکەی دەریای بارەنتدا گیانیان لەدەست دا.

ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌ له‌كاتێكدایه‌، واده‌ی راده‌ستكردنی سیسته‌می به‌رگری ئێس 400 بۆ توركیا له‌لایه‌ن روسیاوه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكاش نیگه‌رانی خۆی و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ توركیا ده‌ربڕیوه‌ كه‌ نا ڕازیه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ بگاته‌ توركیا، له‌ كاتێكدا، گوته‌بێژی كریملین، دیمیتری پێسكۆڤ سه‌باره‌ت به‌ كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه‌ رایگه‌یاند: ''وه‌ك گوته‌بێژی كریملین ده‌توانم دڵنیایی بده‌م له‌ به‌رده‌وامی پلانی رێككه‌وتنی S-400 وه‌ك خۆی''.

سه‌رۆكی پیشه‌سازی به‌رگری له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر دوێنێ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی راده‌ستكردنی S-400 رایگه‌یاند: ''با من ئێستا واده‌كه‌ی نه‌ڵێم، به‌ڵام دووه‌م هه‌فته‌ی مانگی ته‌مموز هاتنی ده‌بینن''.

ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس - 400ـی رووسی له‌لایه‌ن توركیا زیاتر بووه‌. به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزیان گوتووه‌، تا ئیستا سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ سووره‌ له‌سه‌ر سزادانی توركیا و ده‌رهێنانی له‌ لیستی پرۆگرامی F-35، ئه‌گه‌ر ئه‌و سیستمه‌ رووسییه‌ بكڕێت.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 5164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad