English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر داعش ده‌ست پێكرد
2019-07-07 [05:45 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌ی له‌ دژی رێكخراوی داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 7-7- 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، "به‌ وزه‌ و بازووی هێزه‌ پاڵه‌وانه‌كانمان سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌سه‌ر چه‌ته‌كانی داعشی تیرۆریستدا ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر تۆماری سه‌ركه‌وتنه‌ باشه‌كان و به‌ پیتی زێڕین ده‌نووسرێته‌وه‌. خودا سه‌ركه‌وتووتان بكات و دڵ و نزا و هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵتانه‌".

ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستپێده‌كات، كه‌ به‌مه‌ست لێی پاككردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌ له‌ سێ پارێزگای هاوسنووری‌ سووریا.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش راده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و قۆناغی یه‌كه‌میش ناوچه‌ گه‌مارۆدراوه‌كانی نێوان پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین، نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ناوچه‌ی سووننه‌نشینن و هاوسنوورن له‌گه‌ڵ سووریا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت و سوپا، حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شدی عه‌شایه‌ری، هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 6034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad