English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی کرێکارانی بەریتانیا دژ بەحکومەتە
2019-07-07 [10:43 AM]

ZNA - هەولێر


یەکێک لە بەرپرسانی پارتی کرێکارانی بەریتانیا رایگەیاند، هەوڵدەدات بەشێک لە نوێنەرانی پارتی پارێزگارانیش رازی بکات دەنگ بە کابینە نەدەن و لە وه‌ها دۆخێکدا بابەتی دەنگدا بە حکومەت دەخرێتە بەرنامەی کاریی پەرلمانەوە.

بەری گاردینێر، وزیری سێبەر بۆ بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پارتی کرێکارانی بەریتانیا گوتی، ئەندامانی ئەم حزبە بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ نوێنەرانی پارتی پارێزگاران کە دژی درچوونی بێ رێککەوتن لە یەکێتیی ئەوروپان، خەریکی دانووستانن.

بووریس جانسۆن یەکێک نوێنەرانی پارتی پاریزگاران کە بەرەو بە سەرۆ‌کوەزیران بوون هەنگاو دەنێت، پێشتر گوتبووی بە ڕێککەوتن بێت یان نا، دەبێ ئەم وڵاته لە ئەندامەتیی یەکێتیی ئەوروپا دەربچێت.

وەک گاردینێر دەڵێت، هەندێک لە پارێزگاران گوتوویانە بە مەبەستی پێشگیری‌کردن لە دەرچوونی بێ‌رێککەوتن لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەوەی حکومەتی پارێزگاران هەڵبوەشێتەوە، ئامادەن هاوکاریی پارتی کرێکاران بکەن.





ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad