English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا تەرمی ١٤ ئەفسەری دەریاوانیی بە خاک ئەسپارد
2019-07-07 [11:05 AM]

​ZNA – هەولێر


تەرمی ١٤ ئەفسەری مەلەوانی هێزی دەریاوانیی روسیا کە هەفتەی رابردوو لە ئاگردا سووتابوون، رۆژی شەممە بە خاک ئەسپێردران.

ئەم ١٤ ئەفسەرە هەفتەی رابردوو لە نێو کەشتییەکی ژێردەریاییدا کە ئاگری گرتبوو، سووتان.

تەرمی ئەم مەلەوانانە لە ژێر چاودێریی توندی ئەمنیدا لە گۆرستانی "سرافیمسکویە" لە شاری "سەنت‌پەترزبۆرگ" نێژران.

کۆشکی کرێملین، هەتا ئێستا وردەکاریی ئەم رووداوەی ئاشكرا نەکردووە و ناوی ژێردەریاییە سووتاوەکەش رانەگەیەنراوە و وەک نهێنییەکی سەربازی ماوەتەوە.

رووسیا هەر ئەوەندەی راگەیاندووە کە ئەم ١٤ کەسە نەیانهێشتووە ئاگر بگاتە بەشی ئەتۆمیی ماتۆڕی کەشتییەکە و لە نێو دوکەڵدا خنکاون.





ئەم هەواڵە 5233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad