English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو دابینکەری پشتیوانیی دارایی ئەلقاعیدە دەستگیر کران
پۆلیسی پاکستان
2019-07-07 [11:23 AM]

ZNA- هەولێر


هێزەکانی دژە تیرۆری پاکستان رۆژی شەممە ٦ی تەممووز دوو تیرۆریستی دابینکەری دارایی ئەلقاعیدەیان دەستبەسەر کرد.

ئەم دوو تیرۆریستە لە ژێر ناوی رێکخراوێکی ناحکومی یارمەتییان دەگەیانده ئەلقاعیدە.

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس لە زمان ئەفسەرێکی ئیدارەی دژەتیرۆرەوە رایگەیاند، یەکێک لەم تیرۆریستانە ناوی عەلی نەوازە و بە کەڵک‌وەرگرتن لە چەندین حیسابی بانکیی سەر بە رێکخراوێکی ناحکومی بە ناوی "دامەزراوەی مرۆڤی نێودەوڵەتی"، یارمەتیی دارایی بۆ ئەلقاعیدە دابین‌کردووە.

بە گوێرەی لێدوانی ئەم بەرپرسە پاکستانیە، ئەو چاودێرانەی رێکخراوەکەیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە، دەڵێن رێکخراوەکە لە چەند مانگی رابردوودا پاره‌یەکی زۆری لە رێگەی ئەم حیسابانەوە گواستووەتەوە.





ئەم هەواڵە 5272جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad