English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییه‌ك له‌ باره‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل به‌ناوی هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب
2019-07-07 [11:29 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای ھەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێل بەناوی ھاووڵاتیانی عەرەب نیشتەجێی شاری ھەولێر و ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکرێت.

لە ئاگادارینامەکەی ھاتووچۆی پارێزگای ھەولێردا، کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە، ئاماژە بەوە کراوە، سەرجەم ھاووڵاتیانی عەرەب و دانیشتووی شارەکانی عێراق بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانییان بەناوی خۆیان، دەتوانن راستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بکەن.

لە ئاگادارینامەکەدا ھاتووە: "دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ تۆمارکردن، ئۆتۆمبێلەکانییان بەناو دەکرێت، بۆیە پێویست ناکات پەنا بۆ بریکارنامەی دادنووسی یان بریکارنامەی کۆمپانیاکان یان ھەر شتێکی دیکە ببەن".





ئەم هەواڵە 4549جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad