هەولێر - ZNA
خانمە ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، ئەنجلینا جولی، رۆڵی سەرەکی لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەگێڕێت.
ئەو ئەکتەرە لە فیلمی Those Who Wish Me Deadـدا رۆڵدەگێڕێت و بەم دواییە نوێترین وێنەی بڵاوکرایەوە کە لە دوای تەواوبوونی لە کاری وێنەگرتن لە شەقامێکی لۆس ئەنجلۆس گیراون.
فیلمەکە لە دەرهێنانی تایلۆر شیریدانە و بڕیارە لە ساڵی داهاتوو لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەو ئەکتەرە ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی نوێترین فیلمی Maleficent: Mistress of Evil کە بڕیارە لە 18 ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە سیناماکاندا نمایشبکرێت.
a
ئەم هەواڵە 8227جار خوێندراوەتەوە |