English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا بۆ واشنتۆن: رێگه‌ ناده‌ین خاكه‌كه‌مان بۆ لێدانی وڵاتانی دراوسێ به‌كار بهێنرێت
2019-07-07 [12:13 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری به‌رگری عێراق نه‌جاح شه‌مه‌ری به جێمس جێڤری‌ نێرده‌ تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سوریای راگه‌یاند، عێراق رێگه‌ نادات خاكی وڵاته‌كه‌ی بۆ زه‌بر وه‌شاندن و هێرشكردن بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ به‌كار بهێنرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاند، شه‌مه‌ری له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سوریا جێمس جێڤری شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

وتیشی، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ باس له‌ به‌رده‌وامی هاوكاری و پشتیوانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ناوچه‌كانی چه‌كدارانی داعش كرا.

نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌رك و رۆڵی هێزه‌كانی عێراق دژی تیرۆر به‌رز نرخاند، وتیشی، ئه‌مه‌ریكا رێز له‌ سه‌روه‌ری عێراق و بڕیاره‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ده‌گرێت.

 

RT





ئەم هەواڵە 9022جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad