English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڕێو‌به‌رانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ناسێندران
2019-07-07 [12:02 PM]

ZNA ـ تاران


به‌ڕێو‌به‌رانی سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له‌ لایه‌ن عه‌لیڕه‌زا تابێش ناسێندران.

 

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، عه‌لیڕه‌زا تابێش، بەرێوبەری فێستیڤاڵ، حه‌بیب ئیل به‌یگی وه‌ک راوێژکاری باڵای به‌ڕێو‌به‌ری سێهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵانی ئێران، دکتۆر رائید فه‌ریدزاده‌ وه‌ک به‌ڕێو‌به‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی، موحسین ده‌لیلی وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی گشتی، ئیره‌ج ته‌قی پوور وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری، سیمۆن سیمۆنیان وه‌ک به‌ڕێو‌به‌ری بەڕێوبەرایەتیی‌ و عیزه‌توڵڵا عه‌لیزاده‌ وه‌ک به‌ڕێو‌به‌ری پشتیوانیی ته‌کنیکی نمایشی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران دیاری کران.

 

 

سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌ ئامانجی ناساندنی باشترین به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته‌ فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشنی درێژ و کورته‌ فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

فێستیڤاڵەکە لە رۆژانی 19 تا 26ی ئابی 2019 له‌ دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"ـدا لە ئیسفەهان لە ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

مەنووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 8656جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad