English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاندەرانی میسر ھێرش دەکەنە سەر مەحمەد سەڵاح 
2019-07-07 [12:55 PM]

ZNA- ھەولێر 




لە دوای دۆڕانی دوێنێ شەویان لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی باشووری ئەفریقیا لە قۆناغی ١٦ی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا، ھاندەرانی میسر ھێرشیان کردە سەر یاریزانانی میسر و لە نێوشیاندا مەحمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول. 

لە کاتی دەرچوونی یاریزان مەحمەد سەڵاح بۆ دەرەوی یاریگا ، یەکێک لە ھاندەران بوتڵێکی ئاوی گرتە سەڵاح بەڵام خۆشبەختانە یاریدەدەری راھێنەری توانی دەست بخاتە پێش بوتڵە ئاوەکە و بەر مەحمەد سەڵاح نەکەوت . 

لەبەر توڕەیی ھاندەرانی میسر ، پۆلیسی میسری ناچاربوو بۆ ماوەی ٩٠ خولەک پاسی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانانی میسر دوابخات، تا ھاندەران بڵاوەیان پێکرا . 

لەم ھێرشانەی ھاندەرانی تەنھا دوو یاریزان پارێزراو بوون،ئەوانیش ھەردوو یاریزان تارق حامد و مەحمەد ئەلشناوی گوڵپارێز، چونکە ھاندەرانی میسر پێیانوابوو ئەو دوو یاریزانە باشترین ئاستیان پێشکەش کرد . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5848جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad