English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوته‌بێژی پارتی: پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت
2019-07-08 [07:38 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، رۆژی چوارشه‌ممه‌ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی دێت و له‌ په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی پێده‌درێت.

مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌ونیدا رایگه‌یاند: "كاروباره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و پێده‌چێت ئه‌مڕۆ سیڤی كاندیده‌‌كانی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نوێ راده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت".

گوته‌بێژی پارتی ده‌شڵێت: "په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند رۆژێكی پێویسته‌ بۆ بینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیڤی كاندیده‌كان، به‌ڵام تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی دێت و له‌ په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی پێده‌درێت".

مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌و ناوانه‌ی وه‌ك كاندیدی پارتی له‌ میدیاكان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، پشتڕاست نه‌كردووه‌ و گوتی: "ئه‌و لیسته‌ راست و درووست ده‌بێت كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ فه‌رمی رایده‌گه‌یێنێت".

 





ئەم هەواڵە 3793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad