English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە 
2019-07-08 [11:10 AM]

ZNA- ھەولێر 




راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە بەم نزیکانە نەیمار داسێلڤای بەرازیلی دەگەڕێتەوە شاری بەرشەلۆنە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، ھەفتەی داھاتوو نەیمار دەگەڕێتەوە بۆ شاری بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی کاری گەڕانەوەی بۆ یانەی کەتەلۆنی خێراتر بکات. 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەرچەندە گەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە کارێکی ئاڵۆزە، بەڵام نەیمار پێداگیری دەکات لەسەر جێھێشتنی یانەی پاریس سانجێرمان و گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، نەیمار رێککەوتنێکی کەسی لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئەنجامداوە و ئامادەبووە مووچەکەی کەم بکاتەوە لە پێناو گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad