English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركانی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاریی هاوپه‌یمانان كرد
2019-07-08 [11:46 AM]

ZNA-هەولێر


راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کەئەمرۆ دووشەممە ٨ ی ٧ ی ٢٠١٩  لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی ھەیئەی ئەرکان پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ والتر بەڕێوەبەری تیمی ھەماھەنگی وەزاریی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەیەکەدا سەرۆکی ھەیئەی ئەرکان سوپاسی کۆڵۆنێڵ والتری کردو بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکانی لە ھەرێمی ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داھاتوویدا بۆ خواست


ھەروەھا ستایشی ئەنجامدانی کاروبارەکانیشی کرد کە لەو ماوەیەی لە کوردستان بووە سەرکەوتووانە رۆڵی خۆی بینیوە و ھەوڵی بەردەوامی داوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو ھێزی ھاوپەیمانان لە شەڕی داعشدا. 


راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەکات کە لە کۆتایی دیدارو کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا دیاریان بە یەکتر بەخشی.

 

 

Thumbnail

1

 

1





ئەم هەواڵە 1189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad