English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كێتی ئه‌وروپا: نابێت ئێران رێككه‌وتنه‌ ناوكییه‌كه‌ له‌ ناو به‌رێت
2019-07-08 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

یەکێتی ئەوروپا، رایگه‌یاند، ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئێران، داوای له‌و وڵاته‌ کرد كارێك نه‌كات ببێته‌ هۆی شكستپێهێنانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015، وتیشی، ره‌نگه‌ لیژنەیەکی هاوبەش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکە پێک بهێنرێت.

لە بەیاننامەیەکدا وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی رايگه‌یاند، ئێمە زۆر نیگەرانین لە بڕیارەکەی ئێران سەبارەت بەوەی دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ زیاتر لە سەدا 3.67 دەکەن.

موگرینی وتیشی، داوا لە ئێران دەکەین هەموو ئەو چالاکییانە ڕابگرێت کە یەک ناگرنەوە لەگەڵ ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تیانه‌ی لە ڕێکەوتنەکەدا هه‌یه‌ و لێیان پاشگەزبێتەوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئێمە لە پەیوەندییداین لەگەڵ وڵاتانی دیکەی بەشدار لە ڕێکەوتنەکەدا و گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی دواتر دەکەین بەپێی ڕێکەوتنەکە و لیژنەیەکی هاوبەش پێک دەهێنرێت.

هه‌ریه‌ك له‌ بەریتانیا و ئه‌ڵمانیان کە بەشدارن لە ڕێکەوتنەکەدا داوایان له‌ ئێران كرد، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌بنه‌ له‌ناوبردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌دات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی به‌ریتانیا وتی، ئێران بەندەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی پێشێلکردووە، وتیشی، دەبێت ئێران دەستبەجێ هەموو ئەو چالاکییانە ڕابگرێت کە ڕێکەوتنەکە پێشێل دەکەن و پاشگەز ببێتەوە لێیان.

لای خۆیه‌وه‌ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی، بڕیارەکەی ئێران نیگەرانی كردووین کە بەنیازە یۆرانیۆم لە ڕێژەی دیاریکراو زیاتر بپیتێنێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 5209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad