English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارشەممە پەرلەمان متمانە بە کابینەی نوێ دەدات
2019-07-08 [12:20 PM]

ZNA- هه‌ولێر


پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتێکی ئاسایی لە رۆژی چوارشەممە 10/07/2019 دەکات و تیایدا متمانە بە پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی کوردستان دەدات.

بەگوێرەی نووسراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمان: "بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (13)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/7/10، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن".

هەروەها، لە کارنامەی کۆبوونەوەکە هاتووە، رۆژی چوارشەممە متمانە بە سەرۆک وەزیران، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان دەدرێت و سوێندی یاسایی دەخۆن.

هەر بە گوێرەی کارنامەکەی پەرلەمان، لە دوای سوێندخواردنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیرەکان، سەرۆک وەزیران خوێندنەوە بۆ هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کابینەی نۆیەم دەکات.

H.J





ئەم هەواڵە 3757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad