ZNA- ھەولێر
ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گەڕانەوەی بۆ شاری وەرزشی یانەی شاھانە وەک خۆ ئامادە کردنێک بۆ وەرزی نوێ .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی، ئەمڕۆ دوای گەڕانەوەی یاریزانانی یانەی ریال مەدرید بۆ شاری وەرزشی، ھاندەران بەشێوازێکی خراپ پێشوازییان لەگەڕانەوەی گارس بێل کرد بۆ یانەی شاھانە .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھاندەران چەندین دەستەواژەی ناشیرینیان لەبەرامبەر بێل بەکارھێنا ، بەڵام بێل گوێ بەم قسانە نەدا .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەرچەندە بێل دەزانێت کە وەرزی داھاتوو زێدان پشتی پێنابەستێت ، بەڵام ئەم یاریزانە ئامادە نیە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید جێ بھێڵێت.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 8545جار خوێندراوەتەوە |