English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی مەترسی سزادانی لەسەرە 
2019-07-08 [03:15 AM]

ZNA- ھەولێر 



لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین مەترسی ئەوەی لەسەرە بۆ ماوەی دوو ساڵ سزا بدرێت  لە بەشداریکردن لە یارییە نێو دەوڵەتیەکان . 


میسی لە یارییەکانی کوپا ئەمریکا ، بەرپرسانی پاڵەوانیەتیەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی لایەنگیری ھەڵبژاردەی بەرازیل دەکەن و لە یاری نێوان ئەرژەنتین و بەرازیل ناوبژیوان دوو لێدانی سزای بۆ ئەرژەنتین ھەژمار نەکرد بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ڤار . 

دواتر لەیاری دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەم میسی بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا و میسی گووتی : ئەم کارتە سوورەم بەھۆی لێدوانەکانی پێشووم بوو . 

ھەواڵەکان باس لەوە دەکەن لەوانەیە میسی لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بۆ ماوەی دوو ساڵ رابگیرێت بەھۆی ئەوەی ئیھانەی یەکێتیەکەی کردووە ، ئەگەر ھاتوو سزاش درا ئەوا ناتوانێت بەشداری یارییەکانی کوپا ئەمریکای ٢٠٢٠ و پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠٢٢ بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad