English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران دەترسێت عێراق دەست بەسەر کێڵگەیەکی نەوتی ئەم وڵاتە دابگرێت
2019-07-08 [03:53 AM]

​ZNA - هەولێر


ئێران ترسی ھەیە لەوەی كە عێراق لە رێگەی ئەمریكییەكان و ئەوروپییەكانەوە، دەست بەسەر كێڵگەیەكی نەوتی ھاوبەش بگرێت .

بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، مەترسی ئەوە ھەیە كە عێراق لە رێگەی بەكارھێنانی شارەزایی بیانییەكان پشكی خۆی لە كێڵگەیەكی ھاوبەشی نەوت ببات.

زەنگەنە گوتی: وەك قۆناخی یەكەم لە كێڵگەی ئازاده‌گان، پێویستە وەبەرھێنانێك بەبەھای 5 ملیار  و 600 ملیۆن دۆلار ئەنجامبدریت و جەختیشیكردەوە ئەو بڕە نەوتەی كە پێویستە لەو كێڵگەیە دەربھێندرێت دەگاتە 6 تاوەكو 7 لەسە و بۆ زیادكردنی قەبارەی دەرھێنانەكە پێویستی بە تەكنەلۆژیای پێشکەوتوو ھەیە، بەڵام ئەم مەترسییە دروست‌بووە كە عێراق باشترین بەڵێندەری ئەمریكایی و ئەوروپایی بۆ دەرھێنانی نەوت لەو كێڵگەیە بەكاربێنێت و ئەگەر پەلە لە دەرھێنانی پشكی ئێران نەكرێت، ئەوە عێراق دەست بەسەر ئەو پشكەش دادەگرێت.





ئەم هەواڵە 1252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad