English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خاوەنی زۆرترین نازناو لە جیھان ئێستا بێکارە 
2019-07-08 [05:24 AM]

ZNA- ھەولێر 



دانی ئالڤێش ئەستێرەی ھەڵبژاردەی بەرازیل و باشترین یاریزانی کوپا ئەمەریکا دەڵێت ، چاوەڕێی بۆندێکی باش دەکەم . 

لەمیانەی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئالڤێش رایگەیاند : دوای ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمانم جێھێشت ، ئێستا بێکارم و چاوەڕێی بۆندێک دەکەم . 

ھەروەھا گووتیشی : ئێستا کوپا ئەمریکا کۆتایی پێھات و منیش بێ یانەم و چاوەڕێمە بزانم بۆندم بۆدێت یاخود نا . 

ئالڤێش بە زەردەخەنەوە گووتی : ئەگەر رۆژنامەی مارکا بۆندێکم پێشکەش بکات لەوانەی پێی رازی بم . 
ئالڤێش لە یارییەکانی کوپا ئەمریکا توانی لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل نازناوەکە بە دەست بھێنێت و بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەکە دیاری کرا و ئالڤێش توانی نازناوی ژمارە ٤٠ لە ژیانی وەرزشی خۆی بەدەست بھێنێت و تا ئێستاش ھیچ یاریزانێکی تۆپی پێ نەیتوانیووە ئەوەندە نازناوە بەدەست بھێنێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6046جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad