English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند جۆری خۆراک کەبرسێتی ناھێڵێت و کێشت دادەبەزێنێت
2019-07-09 [09:12 AM]

هەولێر _ ZNA


رەنگە ھەست بکەیت کەھەمووکات برسیتە ئەمەش بێزارکەرە. 


رەنگە ھۆکاری برسێتی بەردەوام بەھۆی ماندوێتی، ناھاوسەنگی ھۆرمۆنی، دابەزینی شەکر لەخوێندا، کاریگەری لاوەکی ھەندێ دەرمان، ترشەڵۆک ، بێت. 


ئەو خۆراکانەی کەھاوکارن لەنەھێشتنی ھەستی برسێیتدا : 


١- ھێلکە : خواردنی لەبەیانیاندا بەسوودە بۆ جێگیرکردنی ھۆرمۆنی گریلین بەو جۆرە ھەست بەکەمتر برسێتی دەکەیت و کالۆری کەمترە. 

٢- گێزەر: دەوڵەمەندە بەریشاڵ و کارۆتین و بەسوودە وەک ژەمێکی سوک لەنێوانی ژەمەکان بۆ کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە و کەمکردنەوەی برسێتی.


٣- شۆفان: ھەستی تێربون دەدات و برسێتی زیاد دەکات و ھۆرمۆنی لبتین کەم دەکاتەوەو ھاندەری بەرھەمھێنانی ترشە چەورییەکانە و ھەوکردنی لەش کەم دەکاتەوە. 

٤- فستق: رەگەزە بەھێزەکانە و سودی ھەیە بۆ باشترکردنی رێژەی سوتاندنی چەوری، دابەزاندنی کێش، باشترکردنی ئەرکی مێشک، رزگاربون لەبرسێتی بەشێوەی سروشتی 


٥- ئەڤۆکادۆ: تەندروستە و دژەئۆکسانی تێدایە و بەرھەمھێنانی ترشە ھەرسەکانی گەدە کەم دەکاتەوە.


٦- تۆوی کەتان: دەوڵەمەندە بەپرۆتین و دژە ئۆکسان و ئازاری برسێتی ناھێڵێ.

 
٧. ماست: بەسوودە بۆ باشترکردنی تەندروستی ریخۆڵەکان و ھاندەری گەشەی بەکتریای تەندروستە و ھەستی تێربون ناھێڵێ و ھاوسەنگی ترشی رادەگرێت.


٨- بیبەری شیرین: دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسان و بیبەرەکە دەکرێتە زەڵاتەوە، بەسوودە بۆ نەھێشتنی برسێتی. 


٩- بەزالیای سەوز: دەوڵەمەندە بەریشاڵ و پرۆتین و ترشەکانی گەدە کەم دەکاتەوە و برسێتی ناھێڵێت. 


١٠- پاقلەی سۆیا : سەرچاوەیەکی گەورەی پرۆتینە و بەوپێیەی زۆری پێ دەچێ بۆ ھەرس بۆیە باشترینە بۆ نەھێشتنی ھەستی برسێتی.





ئەم هەواڵە 9754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad