English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای بڕینی دەرماڵەیەكی فه‌رمانبه‌ران بۆیان خەرج دەكرێتەوە
2019-07-09 [06:03 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ماوەیەكە لە بەشێكی فەرمانگەكان دەرماڵەی جوگرافی لە فەرمانبەران بڕدراوە و بۆیان خەرج ناكرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ژمێریاران بووه‌.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە باسی راگەیاند: هەر فەرمانگەیەك ئۆتۆمبێلی هەبێت بۆ هاتووچۆی فەرمانبەران ئەوە دەرماڵەی بۆ خەرج ناكرێت، ئەوانەی دەرماڵەكەیان لێ بڕاوە بە هۆكارێك بووە".

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: لە هەندێك فەرمانگە بەهۆی هەڵەی ژمێریاران بڕدراوە، ئەوانە دەتوانن راستەوخۆ لە گەنجینەكان وەربگرنەوە و فەرمانبەرانیش قەرەبو دەكرێنەوە.  

بۆ دەرماڵەی جوگرافی مانگانە 60هەزار دینار بۆ ئەو كەسانە خەرج دەكرێت كە لە شوێنە زۆر دوورەكان كار دەكەن،50 هەزار دیناریش بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە كە لە لادێكان كار دەكەن، و 40 هەزار دینار بۆ ئەوانەیە كە لە سەنتەری ناحیەكان كار دەكەن، 30 هەزار دیناریش بۆ ئەوانەی لە سەنتەری قەزاكان كار دەكەن، 20 هەزار دیناریش بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە كە لە نێو شار كار دەكەن.  

وەزارەتی دارایی رێنمایی ژمارەی (10)ی لە 17ی 3ی 2013دەركردووە و ئاراستەی گشت وەزارەت ‌و فەرمانگەكانی كردوە و ئەوەی تیادا خراوەتەروو ئەو فەرمانگانەی كە لەلایەن حكومەتەوە ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەیان دابین كراوە یاخود ئۆتۆمبێلی كرێیان بۆ گیراوە، دەرماڵەی شوێنی جوگرافیان لێ دەبڕدرێت، بەڵام ئەوەی لەسەر ئەركی خۆی هاتووچۆ بكات دەرماڵەكەی بۆ خەرج دەكرێت.  

 





ئەم هەواڵە 11449جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad