English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ی یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سعودیه‌ به‌ڕێده‌كه‌وێت
2019-07-09 [06:55 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات،سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 10-7،  یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بۆ سعوودیە ده‌ست پێده‌كات.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی گوت: "كارەكانمان لەم دووهەفتەیەدا بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی حەج بەبێ كێشە چڕ كردووەتەوە، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو كە لێژنەیەك لە هەرێمەوە بۆ بەغدا دەچوو و لەوێشەوە بۆ ئوردن بۆ لێدانی ڤیزە، ئەمساڵ بە هەوڵی وەزارەتی ئەوقاف و دەستەی باڵای حەجی عێراق ڤیزە لە هەولێر لێ دەدرێت، پێشتر ئەگەر كێشەی پاسپۆرت بۆ كەسێك دروست ببوایە، ئەوا نەدەتوانرا لە ئوردنەوە بگەڕێندرێتەوە، بەڵام ئێستا ئەگەر كێشەیەك دروست ببێت، لە هەولێر چارەسەر دەكرێت".

ئیسماعیل گوتیشی: "یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی 10-7-2019  دەبێت و هەتا ١٥\٧\٢٠١٩ گەشتەکان بۆ سعودییە بەردەوامە".

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئەمساڵ زیاتر لە حەوت هەزار حاجی گەشت بۆ سعودییە دەكەن و شەش هەزار و ٢٠٠ حاجی بە حەجی ئاسایی دەڕۆن، بەڵام ٨٠٢ حاجی بە بڕی شەش هەزار و ٣٠٠ دۆلار گەشت دەكەن و گوتیشی "مەرجە ئەو كەسەی لە هەرێمەوە حەج دەكات نفووسی هەرێم بێت، چونكە ئەو پشكە پشكی هەرێمی كوردستانە بۆ حەج".

 





ئەم هەواڵە 4051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad