نووسینی: دڵشاد مه‌ولوود گه‌ردی
له 1984ه‌وه په‌كه‌كه، شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت بۆ ده‌زگا هه‌واڵگریی و سیخوڕییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات. له 35 ساڵی رابردوودا به‌رهه‌می هه‌ره دیار و كاریگه‌ریان رژاندنی خوێنی رۆڵه‌كانی كورد و خزمه‌تكردنی دوژمنانی كورد و كوردستان بووه. ساڵانه سه‌دان گه‌نجی كورد ده‌كه‌نه قوربانی بۆ هێنانه‌دی و جێبه‌جێكردنی پلانی دوژمنان و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانیان به بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا توانیبێتیان هه‌نگاوێك پرسی كورد به‌رنه پێشه‌وه. له دوای راپه‌ڕینه‌وه په‌كه‌كه، هه‌موو شێوازێكی بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه تاقیكرده‌وه ، له هه‌موویاندا شكستی هێنا و به دۆڕاوی له گۆڕه‌پانه‌كه پاشه‌كشێی پێ كرا، به‌ڵام هێشتا په‌ندی له‌و رابردووه وه‌رنه‌گرتووه. په‌كه‌كه شه‌ڕی هێناوه‌ته باشوری كوردستان و بووه‌ته مایه‌ی سه‌ر ئێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام گۆڕه‌پانه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی كه باكووری كوردستانه به‌جێی هێشتووه و شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت بۆ ده‌زگا سیخوڕییه‌كان ده‌كات. په‌كه‌كه له باكوور رێگری سه‌ره‌كیی بووه له درووستبوونی جوڵانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی كوردی هاوشێوه‌ی باشووری كوردستان! له رۆژئاوای كوردستان له سه‌رده‌می حافز ئه‌سه‌ده‌وه په‌كه‌كه سه‌ربازگه‌ی له بیقاعی لوبنان كردبوویه‌وه و هه‌زاران گه‌نجی كوردی رۆژئاوای كوردستانی له شه‌ڕی باكوور به كوشت دا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دڵی حافز ئه‌سه‌د رازی بكات و فه‌رمانی موخابه‌راتی به‌عس له سووریا جێبه‌جێ بكات و رێبهرهكهشی كه ئۆجه‌لان بوو، ئاماده نه‌بوو ناوی كورد له رۆژئاوا بهێنێت و توانای مرۆیی كوردی له‌و پارچه‌یه له شه‌ڕی نابه‌رانبه‌ردا به فیڕۆ دا. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌كه‌كه به ناوی جیاجیاوه بووه‌ته رێگر له به‌رده‌م جوڵانه‌وه‌ی كورد و حزبه ره‌سه‌نه‌كانی ، ئه‌و پارچه‌یه‌كی كوردستانی كردووه به بێگانه و خۆی كردووه به خاوه‌ن ماڵ. له باشووری كوردستانیش په‌كه‌كه زیاتر له 300 گوندی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه. خه‌ڵكی خستووه‌ته ژێر فه‌رمانی بڕیاره حزبییهكانییهوه،رێگه به‌وه نادات ته‌نانه‌ت هاووڵاتیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ره‌ز و باخیان، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه له خاكی هه‌رێمه‌وه خۆی ته‌یار ده‌كات و هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات. چەندین هەرێمی وەک " زاب ، قەندیل " لە ناو هەرێمی کوردستان دروستکردووە و باج و سەرانە لەخەڵک وەردەگرن و سەدا چلی داهاتی پەکەکە لە رێگای بازرگانی کردنە بە ماددەی هۆشبەر لە نێوان ئیران و باشوری کوردستان و تورکیا. موراد قه‌ره‌یلان هه‌موو تهحهددییهكهی بۆ توركیا ئه‌وه بوو، توركیا ناوێرێت بێته قه‌ندیل ئه‌گه‌ر بێت ئێمه خۆمان ده‌زانین چی به‌سه‌ر ده‌هێنین، به‌ڵام خۆی ئاماده نییه بچێته‌وه باكوور و له گۆڕه‌پانه‌كه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی سوپای توركیا بێته‌وه و ئه‌وه به پاڵه‌وانێتی ده‌زانێت ئه‌گه‌ر په‌لكێشی سوپای توركیا بكات بۆ قه‌ندیل. په‌كه‌كه هێشتا یاریزانی گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و جه‌نگ نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی داشێكی یارییه‌كه‌یه و له شوێنی دیكه‌وه جوڵه‌ی پێ ده‌كرێت. ئه‌وان ئه‌گه‌ر یاریزان و جه‌نگاوه‌ری ئازادی بان، ده‌بوایه خۆیان له كۆیلایه‌تی بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان رزگار بكه‌ن، ببنه خاوه‌نی بڕیاری خۆیان و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاكی خۆیان و له گۆڕه‌پانی راسته‌قینه‌ی خۆیاندا سینگیان بكه‌نه قه‌ڵغان بۆ رزگاری ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان. دۆخی سیاسی ناوچه‌كه له گۆڕانكاریدایه، له سووریا گۆڕانكارییه‌كان خێران، به كرده‌وه ده‌ستیان پێكردووه، ئێران له لێواری گۆڕانكاریدایه،ره‌نگه نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه ئاوه‌ژوو بێته‌وه،درووستكردنی گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستان باجی قورس ده‌بێت، چونكه ئه‌وه‌تا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ خێراترن له پیلانی ناحه‌زان بۆ رێگریكردن له‌و هه‌نگاوانه،حكومه‌تێكی به‌هێز به سه‌رۆكایه‌تی کارەکتەرێکی به‌هێز كه رێزدار جه‌نابی کاک "مه‌سرور بارزانییه " پێكدێت، ئه‌و حكومه‌ته هه‌نگاوی مه‌زن ده‌نێت له پێناو گێڕانه‌وه‌ی شكۆی حكومه‌ت بۆ هه‌موو سوچێكی ئه‌م كوردستانه، ده‌ستی ناحه‌زان و دوژمنانیش تا دێت كورت تر ده‌بێت. داعش به دڕنده‌یی و پڕچه‌كی و ئه‌زموونی له خوێنڕێژی پیلانه‌كانی به درووشمی خۆ نهچهمێننی پێشمه‌رگه پووچه‌ڵ كرانه‌وه، بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ر كیانی سیاسی و حكومه‌تی هه‌رێمیش پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌ست و به درووشمی خۆنه‌چه‌مێنن ئاماده‌یه قوربانی بدات، دۆڕاوی سه‌ره‌كی ئه‌وانه ده‌بن كه بڕیار له ده‌ستی خۆیان نییه و بوونه‌ته بوكه‌ڵه‌ی ده‌ستی وڵاتان.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad