English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ و ماكرۆن: نابێت ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات
ترەمپ و ماکرۆن/ ئەرشیڤ
2019-07-09 [11:59 AM]

ZNA- هەولێر


كۆشكی سپی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا و ئیمانۆئێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، شەوی رابردوو لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران قسەیان كردووە.

بەپێی بەیاننامەكەی كۆشكی سپی، تەوەری قسەكانی ماكرۆن و ترامپ ، بڕیاری ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و تێپەڕین لە سنووری دیاریكراوی رێككەوتنی ئەتۆمی و دەستێوەردانەكانی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست بووە.

سەرۆكی ئەمریكا و فەرەنسا، جەختیشیان لەوە كردۆتەوە نابێت ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات و پێویستە تاران كۆتایی بە دەستێوەردانەكانی لە وڵاتانی ناوچەكە بھێنێت.

رۆژی یەكشەممە ئێران رایگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆم لە بنكە ئەتۆمییەكانی بۆ سەرووی 3.67 بەرز دەكاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 868جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad